مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست.
لە دیدارەکەدا کە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو ، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرا.
شاندی بەریتانی پابەندبوونی بەریتانیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پشتیوانیکردن لە هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش . جەخت لە گرینگی کاراکردنی هەماهەنگی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری حکوومەتی هەرێم، بۆ سنووردانان و ڕێگەگرتن لە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی بەریتانی، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بەرز نرخاند.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە