مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی ژەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمریکی لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو .
لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری وپەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بە گشتی و گرینگی برەودان بە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە وسوپای عێراق تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمریکا لە هێزی پێشمەرگە ، هیوای سەرکەوتنی بۆ ژەنەرال فیلیپس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمریکی لە عێراق، ستایشی ڕۆڵی پێشەنگ و هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی کرد لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم چاکسازییانە، هۆکارێکی بەهێزن بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمەریکا، بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە