مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا دەکات
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بارۆدخی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاووتوێ کرا.
شاندی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا ، ستایشی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، تاکە شوێنە لە
عێراق و ناوچەکەدا، کە کریستیانەکان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەکانیان پارێزراوە، ڕۆڵی سەرۆکی حکوومەتیشیان لە پشتگیریکردنی مافی پێکهاتەکان و ئەنجامدانی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و تێپەڕاندنی قەیرانەکان بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکوومەت، پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبووردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دووپات کردەوە .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە