مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس جێگری بەڕێوبەری تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرینگی پشتیوانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا و جەخت لە پێویستی برەودان بە هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرا لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی بەردەوامی هاوپەیمانان، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆلۆنێل بۆرۆس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە