مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ موحەمەد کەسنەزانی دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ موحەمەد کەسنەزانی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی دیسەمبەری ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ موحەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی و
شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن کرایەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە