مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە میر و بابەشێخی ئێزدییان دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە میر و بابەشێخی ئێزدییان دەکات
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان و بابە شێخ ، شێخ عەلی شێخ ئەلیاس کرد .
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییان دووپاتکردەوە کە وەک هەمیشە، پشتیوان و داکۆکیکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی هەرێم، هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ ، بۆ ئەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگی حکوومەتی فیدرالی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، شەنگال ئاوەدان بکرێتەوە و ئاوارەکان، بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان.
میر و بابەشێخی ئێزدییان، وێڕای ئاماژەدان بە گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتیشیان کرد بۆ ڕەزامەندیدانی لە سەر، کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکانیان، لەوانە، کردنی هەردوو کۆمەڵگەی خانکێ و شاریا بە ناحیە، ئەمەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکان لە سنووری پارێزگای دھۆک .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە