مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات  .

ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی

یاوەری کرد کە لە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ری لوبنان و یاریده‌ده‌ر‌ى ئه‌منیدارى گشتی كۆمكارى عه‌ره‌بى پێکهاتبوو .

شاندی لوبنانی جەختیان لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان لەبوارە جیاجیاکان کردەوە ، بەتایبەتی برەودان بە هەماهەنگی لە بواری دەسەڵاتی دادوەری و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەکانی یەکتر .

سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی گرینگی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لە گەڵ دەسەڵاتی دادوەری لوبنان دەربڕی.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە