مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە رەعد حەموودی سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرینگی برەودان بە هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرایەوە لە بواری ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و گرینگی لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە چالاکی و ناوەندە وەرزشییە نێودەولەتییەکان .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە