مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکات

پەیامی کورد    ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق کرد و هەردوولا لەبارەی  وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵ و کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرووبووم و بەرهەمە کشت وکاڵییەکانی یەکتریان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە موحەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی فیدراڵی کرد.

 ئەوەش هاتوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کراوە، بەتایبەتی دەربارەی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خواروی عێراق بەڕووی بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی یەکتر.

لەراگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بابەتی وەرگرتنی بڕی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی کە ساڵانە دیاری دەکرێت و پێدانی بڕوانامەی زانستی بە بەرووبووم و بەرهەمە کشت وکاڵییەکانی هەرێم،  تاوتوێ کراون.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە