مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئاداری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ناسر حسێن ئەلشبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لە بواری گواستنەوە وگەیاندن کرا، بەتایبەتی لە ڕووی بەستنەوەی شارو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەیەکتر و پاشان بە وڵاتانی دەوروبەر وجیهان لە ڕێگەی هێڵێکی پێشکەوتووی ئاسنینەوە ، هەروەها زیادکردنی گەشتە ئاسمانییە
ناوخۆییەکان، کە کاریگەرییەکی باشیان دەبێت لەڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی وگەشتوگوزار، جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە ئەنجامدانی ئەم پرۆژە ستراتیژیانە، بە شێوەیەک بێت، لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا بێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە