مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری دەکات
ئەمڕۆ شەممە 16 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکوومەت، دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و پشتگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە لە پێناو برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، سوپاسی پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێی خۆشحاڵییە، کوردستان مەڵبەندی بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە و پێویستە پەیامی هەموو ئایینەکان، بڵاوکردنەوەی ئاشتی و خۆشەویستی بێت .
بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە عێراق و سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە