مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 31 ی ئایاری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئاراس حەبیب کەریم ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، پارێزگاری بەسڕا ئاماژەی بەوەدا، کە زۆر سوودیان لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەرگرتووە. گوتیشی ئەو قسانە ڕاست نین کە هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە.
پاڕیزگاری بەسڕا جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق، فیدراڵییە نەک ناوەندی، بۆیە پێویستە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بەشداربن لە دەسەڵات و بڕیارداندا و ناکرێ عێراق، بە شێوەیەکی مەرکەزی بەڕێوەببرێت.
سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە عێراق، لە ڕووی سامانی مرۆیی و سرووشتییەوە، ووڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەرفەتی ئەوەی هەیە، ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە