مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڵەوانی ئاسیا بۆ لەش جوانی دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڵەوانی ئاسیا بۆ لەش جوانی دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە یاریزان حجی عەبدۆلسەلام ڕێکانی پاڵەوانی ئاسیا بۆ لەش جوانی کرد کە بەم دواییانە مێدالی زێڕینی لە پاڵەوانێتی لەش جوانی ئاسیا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزان حجی ڕێکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپاتکردەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە