مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ كرد و ستایشى داهێنانهكانى كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د. ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان دەستخۆشی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد و ستایشی داهێنانەکانی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە جێگای شانازییە پزیشکێکی کورد لە ڕێگەی داهێنانەکانی، بتوانێت لە ئاستی جیهاندا ئەو دەسکەوتە گرنگانە بەدەست بهێنێت، ههروهها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا.
د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی شی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات، بەتایبەتی لە بواری تەندرووستی و پێشخستنی داهێناندا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە