مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەرال ڕیچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەرال ڕیچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوەوە و رایگەیاند، بۆ تێکشکاندنی داعش و تیرۆر بە گشتی، پێویستە هۆکار و فاکتەرەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر بنبڕ بکرێن.

بەپێی راگەێندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەرال ڕیچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد، لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سووریا تاوتوێ کرا.

جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، وێڕای ستایشکردنی قارەمانیەتی و قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخاند، جەختی لە گرینگی بەردەوامبوونی هاوکاری و یارمەتیدانی پێشمەرگە و هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ سوپای عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، لەم ڕووەوە کاراکردنەوەی سەنتەرەکانی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدراەی هەرێم بە هەنگاوێکی ئەرێنی دانرا. 

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیری و هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و دووپاتی کردەوە کە بۆ تێکشکاندنی داعش و تیرۆر بە گشتی، پێویستە هۆکار و فاکتەرەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر بنبڕ بکرێن، ئاماژەشی بە گرینگی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش کرد لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەو هیوایەی ببێتە هەنگاوێک بە ئاراستەی سزادانی تیرۆریستانی داعش و هێنانەدی دادپەوەریی و  قەرەبووکردنەوەی قوربانییان.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەرال ڕیچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و س


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە