مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوولی گشتی نوێی سەعوودیە دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوولی گشتی نوێی سەعوودیە دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موحەمەد بن سلێمان ئەلعسیری کونسوولی گشتی نوێی شانشینی عەرەبستانی سەعوودی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوولی نوێی سەعوودیە ، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سەعوودی، لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن .
کونسوولی گشتی نوێی سەعوودیە، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان بن عەبدۆلعەزیز و جێنشین میر موحەمەد بن سەلمان-ی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواست و ئامادەیی ووڵاتەکەی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە