مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد       ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسووڵی گشتی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد .
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستیەکاربوونی لە کونسووڵی گشتی نوێی ئیتالیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.

کونسووڵی گشتی  ئیتالیا ، ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی ئیتالیای بۆ فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە