مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی بەریتانیا دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی بەریتانیا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 12/9/2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە دەیڤد هەنت کونسووڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هیوای خواست کونسووڵی گشتی نوێی بەریتانیا، لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
کونسووڵی گشتی بەریتانیا، سوپاسی هەماهەنگی و هاوکاری دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ کونسووڵگەری بەریتانیا و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێناندا. ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەتیشی کرد لە ئەنجامدانی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە . پشتیوانی شانشینی یەکگرتووشی بۆ سەقامگیری هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە