مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئۆکتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق .
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی دا کرایەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە