مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ماڵئاوایی کردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، رایگەیاند “بە پێزانینەوە ئاماژەمان بە رۆڵی کونسووڵی گشتی کۆریا کرد، لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا”.

کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد ، لەگەڵ کونسووڵخانەی ووڵاتەکەی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەباني و میواندۆستی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە