مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی گرینگی خۆی سەبارەت بە هاتنی پاپا بۆ کوردستان ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی گرینگی خۆی سەبارەت بە هاتنی پاپا بۆ کوردستان ڕادەگەێنێت

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌ێنێت : "شەرەفمەندم پێشوازی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس‌ بۆ کوردستان بکەم، هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7/3/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند تویتێكى له‌ پێگه‌ى تایبه‌تی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "شەرەفمەندم پێشوازی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس‌ بۆ کوردستان بکەم، هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە، پابەندبوونی خۆمان‌ بۆ بایەخدان بە هەژاران و پەراوێزخراو و چه‌وساوه‌ و ستەملێكراوان دووپات ده‌كەینەوە".

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "سەری ڕێز و نەوازش بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنەوێنم کە گیانی خۆیان لەپێناو پاراستنی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و بەهاناوەچوونی خوشک و برا مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا کردە قوربانی و خاچی سەر کەنیسەکانیان بەرز کردەوە".

مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت: "ئەمڕۆ ئێمە به‌یه‌كه‌وه‌ جه‌خت لە ڕێزگرتن لە ئازادیی و فرەئایینی ده‌كه‌ینه‌وه، ئەو ڕێبازەی کە لەم خاکەوە بۆ چه‌ندین نه‌وه‌ په‌یڕه‌و كراوه‌".

 

شەرەفمەندم پێشوازی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس‌ بۆ کوردستان بکەم. هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە. پابەندبوونی خۆمان دووپات ده‌كەینەوە‌ بۆ بایەخدان بە هەژاران و پەراوێزخراو و چه‌وساوه‌ و ستەملێكراوان.pic.twitter.com/I0N46rYHPv

— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 7, 202

سەری ڕێز و نەوازش بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنوێنم کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و لێبوردەیی و بەهاناوەچوونی خوشک و برا مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا کردە قوربانی و خاچی سەر کەنیسەکانیان بەرز کردەوە. pic.twitter.com/PPoBTA7OC6

— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 7, 2021

ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە