مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ دەربارەی مووچە بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ دەربارەی مووچە بڵاو دەکاتەوە
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە حكوومەتەكەی لەبەر هەڵبژاردن لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی لابردبێت و دەشڵێت: ئەگەر پارەمان هەبێت قەرەبووی مووچە نەدراوەكانیش دەكەینەوە.
مەسروور بارزانی لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ 41 خوێندكاری زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، ووڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی دەوترێت لێبڕینی مووچە لەبەر هەڵبژاردنە، رایگەیاند"زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌م حكوومه‌ته سیاسین، ئه‌گه‌رنا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گله‌ییه ده‌كه‌ن و... دێن ده‌ڵێن ئه‌و حكوومه‌تە به‌س بۆ هه‌ڵبژاردن لێبڕینی لابردوه، جارێ ئه‌وه لێبڕین نییه و من هه‌رگیز نه‌م وتووه ئێمه مووچه ده‌بڕین، بڕیارێكی شه‌خسی نه‌بوه، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوه، جا ئێستا یه‌كێك بێت له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن نایه‌وێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت، من له به‌رپرسیارێتی ناترسم، به تاقی ته‌نیاش بم به‌رپرسیاریەتی خۆم هه‌ڵده‌گرم."
ووتیشی"بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌م پرسیارانه فڕێده‌ده‌نه ناو كۆمه‌ڵگه كه حكوومه‌ت ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن مووچه ده‌دات، راست نییه ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن نییه، پارەمان هه‌بێت قه‌ره‌بووی مووچه نه‌دراوه‌كه‌ش ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مان بێت، ئه‌گه‌ر نه‌مانبێت، من به‌ڵێنی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌م ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هاووڵاتییه."
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە