مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی  ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن. 

‏‎بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، بە داخەوە ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندرووستییەکان لە بەرچاو بگرن. 

‏‎جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت  

 

‏‎مەسروور بارزانی

‏‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

‏‎8ی تەمووزی 2022


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە