مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم نیگەرانی خۆی ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم نیگەرانی خۆی ڕادەگەێنێت

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە "شۆڕش ئیسماعیل" و وه‌زیری ناوخۆ "رێبەر ئەحمەد"، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاووتوێ کرد.

سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا دەربڕی و جەختی لە گرینگی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە