مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ ی ئەیلولی ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا (CHP) بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کان سالیجی جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا.
جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، سڵاو و رێزی کەمال کلیچیدار ئۆغلۆی سەرۆکی پارتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی، کە یەکەمجارە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ووتیشی ئامانجمان لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و خستنەڕووی بۆچوونی پارتی گەلی کۆمارییە دەربارەی چەند بابەت و پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.
سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا دراوسێ و ووڵاتێکی گرینگی ناوچەکە و جیهانە و هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەدا و هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ تورکیا کە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازە، کە نیشانەی دەوڵەمەندی وڵاتەکەیە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە