مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی - ئاشووری ( ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.
لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرینگی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .
جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە