مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئاشكراكرد، "بە سێ زمانی کوردی ئینگلیزی عەرەبی دەستووری عێراقم خوێندووەتەوەو بە ڕوونی دیارە ئەوەی ڕوویداوە زوڵم لەهەرێم کراوە"، داواش له‌په‌رله‌مان ده‌كات سه‌رله نوێ دادگاى فیدراڵى پێكبهێندرێته‌وه.
مه‌سروور بارزانى له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ى ماده‌ى ٩٢ى ده‌ستوور ده‌بوو دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور، دادگاى فیدراڵى سه‌رله نوێ پێك بهێندرێته‌وه".
ئه‌وه‌شى ووت:"دادگاى فیدراڵى ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌بوو به‌ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌یكه‌لى دادگاكه سه‌رله‌نوێ پێك بهێندرێته‌وه".
داواشى له‌په‌رله‌مان كرد هه‌وڵى پێكهێنانه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێلایه‌نانه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بدات كه له‌ده‌ستوردا هاتوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستووردا نه‌هاتوه‌و هیچ دادگایه‌كیش بۆى نییه شه‌رعیه‌تى ئه‌وه‌ى نییه ماده ده‌ستوورتیه‌كان بگۆڕێت، بۆیه بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى دادگا دژى هه‌موو بڕگه‌و ماده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه، ده‌ستور مافى به‌خه‌ڵكى كوردستان داوه به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه بكات".
بارزانى ئه‌وه‌شى ووت:"بڕیاره‌كه له‌كاتێكى زۆر هه‌ستیاردا دراوه له‌وانه‌یه، هۆكارى سیاسى له‌پشت بووبێت، داوامانكرد له حكوومه‌تى فیدراڵى كاتمان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێنه‌داین‌و تاكلایه‌نه و بێلایه‌نانه‌ش نه‌بوو".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە