مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی گرینگ بۆ هاووڵاتیان بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی گرینگ بۆ هاووڵاتیان بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤیرووسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە و لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەن کە بەرپرسیاریەتی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر پەیامێکی بڵاوکردوەوە و رایگەیاند، "به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤیرووسی كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیاریەتی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییەو کەرتی تەندرووستیمان دووبارە لە بەردەم تاقی کردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردوه، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤیرووسەکە بەدەستمان ھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داوا لەهاووڵاتیان دەکات لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و "دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەرەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە