مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئاڵمانیا کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئاڵمانیا کرد
ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئاڵمانیا کرد و لە دیدارەکەدا شاندی پەرلەمانی ئاڵمانیا، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ھێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەوی سەر شاری ھەولێریان کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە لە ھەردوو پەرلەمانتار ماکس لۆکس و قاسم تاھر ساڵح پێکھاتبوو.
لە دیدارەکەدا، شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی ھێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەوی سەر شاری ھەولێریان کرد و ئاماژەیان بە پێگەی گرینگی ھەرێمی کوردستان دا و جەختیان لە پشتیوانی ئاڵمانیا لە سەقامگیری ھەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسکردنی ئەڵمانیا بۆ ھاوکارییەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، خواستی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئاڵمانیا لە ھەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری ھەمەجۆرکردنی ئابووری، برەودان بە وەبەرھێنانی ئەڵمانی و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە