مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە شانشینى یەکگرتوو دەکات

پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە شانشینى یەکگرتوو دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلوول ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو، لە شاری هەولێر، پرسە و هاوخەمی حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی لە ڕێگەی کونسوولی گشتی بەریتانیا دەیڤد هانت، بە خەڵکی بەریتانیا گەیاند.

سەرۆکی حکوومەت، لە تۆماری پرسەدا، بەناوی حكوومەتی هەرێم و  گەلی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شانشین و حکوومەت و خەڵکی شانشینی یەکگرتوو کرد.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە