مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد    ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، لەگەڵ ئاکاھیکۆ تاناکا، سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان و گرینگی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لە نێوان هەردوولادا کرا بەتایبەتی لە بواری گرینگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵی و بازرگانی و تەکنۆلۆژیا.


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە