مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقی فیدراڵ دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقی فیدراڵ دەکات
شەوی پێنجشەممە 27ی ئۆکتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد بەبۆنەی متمانەپێدانی لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ەوە .
سەرۆکی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا. لەمبارەیەوە ، سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا ڕایگەیاند” ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران موحەمەد شیاع سوودانی قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە. ووڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە”
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە