مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف کرد

پەیامی کورد    ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی ئۆکتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ (هاوکار جاف ) ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف گەیاند و ئاماژەی بەوەدا، کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانكارانه بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.

بنەماڵەی شەهید هاوار جاف ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆکی حکوومەت و ئەنجوومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە