مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم) مەسروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومەت هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رکەکەیدا بۆ خواست.
لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی عێراق و چارەسەکردنی بنەڕەتی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، تاووتوێ کران.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە