مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/15 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی بە سەرۆکایەتی بەسام سالم سەرۆکی دەستەکە کرد.
شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی دەستەکەیان لە بواری ڕاگەیاندن و گەیاندن و تەکنۆلۆژیای زانیاری خستەڕوو و ئامادەیی خۆشیان، بۆ هاریکاری و هەماهەنگی کردن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرینگی و کاریگەری کەرتی گەیاندن و تەکنۆلۆژیای زانیاری و پێشکەوتنی خێرای ئەو بوارە کرد کە جیهان ئەمڕۆ لە سەردەمی ژیری دەستکرد دا دەژی و دەرفەتی بەرفراوانی لە هەموو بوارەکاندا، لەبەردەم مرۆڤایەتیدا کردووەتەوە.
سەرۆکی حکوومەت خواستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ دەستەکە دووپات کردەوە و جەختیشی لە گرینگی هەبوونی نوێنەرایەتی هەرێم لە دەستە و دامەزراوە فیدراڵی یەکان کردەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە