مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد

چوارشەممە 8/9  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا  لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرینگی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بە ئاراستەی بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، کە پێویستە ئامادەکردنی یاساکە، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدرالی عێراق بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرینگی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی کارنامەی کابینەی نۆیەم و دوورخستنەوەی هەموو جۆرە دەستێوەردانێکی حزبی لە ناو وەزارەت کرا.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە