مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی گرینگ بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی گرینگ بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ڕادەگەێنێت
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداری مێری به‌شداری كرد و له پانێلێكی تایبه‌تدا گفتوگۆی له باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی كرد.
په‌یام بۆ سوودانی
له باره‌ی په‌یامی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق یەوە، موحه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتی: ئه‌ركێكی قورسی له‌سه‌ر شانه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
ووتیشی: عێراق به ره‌وشێكی ناخۆشدا تێده‌په‌ڕێت و هۆكاریشی زۆره، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به كارتێكردنی ده‌ره‌كی و به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌ی كابینه‌كانی پێشوو هه‌یه، راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه ئاسان نییه.
مه‌سروور بارزانی، گوتیشی: خه‌ڵك له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به خزمه‌تگوزارییه، هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك بیه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت، پێش هه‌موو شت ده‌بێت كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵك زیاد بكات. هه‌ر هه‌وڵێك بدات بۆ زیاتركردنی خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خێرا راییكردنی كاره‌كان یارمه‌تیده‌ری ده‌بن، چونكه عێراق له ئاستێكدا وه‌ستاوه هه‌ر پێشكه‌وتنێك زۆر گه‌وره دێته به‌رچاو.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارم لایه‌نه‌كانیش پشتیوانی بن، چونكه به‌داخه‌وه زۆرجار لایه‌نه سیاسییه‌كان له بری ئه‌وه‌ی هاوكاری بن، بۆ ململانێی سیاسی ئه‌ركه له پێشینه‌كانی حكومه‌ت له بیر ده‌به‌نه‌وه.
چۆن یارمه‌تی به‌غدا ده‌ده‌ن؟
سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی كابینه‌ی نوێی عێراق، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئێمه لێره ئه‌جێندایه‌كمان هه‌یه و به‌شێكی زۆری ئه‌جێنداكه‌ی خۆمان جێبه‌جێ كردووه، ئێمه ده‌توانین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تێیدا سه‌ركه‌وتووبووین و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه، ده‌توانین باسیان بكه‌ین و له خزمه‌تی هه‌موو عێراقدا به‌كاری بهێنین.
مه‌سرور بارزانی نموونه‌ی هێنایه‌وه و گوتی: ئێمه نه‌ك ته‌نیا چاكسازی، ده‌ستمان به پرۆسه‌ی درووستكردنه‌وه كرد و هه‌ندێك شت كاتی ده‌وێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ده‌ستبێت، بۆ نموونه: له به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌توانم بڵێم له كۆتایی 2025 له هه‌رێمی كوردستان كار به كاغه‌ز ناكرێت و هه‌موو كاره‌كان به دیجیتاڵی ده‌كرێن و ئێمه له‌و بواره‌دا له پێشین. له رووی هه‌مه‌جۆركردنی ئابوورییه‌وه، ئه‌م سێ ساڵه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوومان هه‌بووه، ته‌نیا بیرمان له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو په‌ره‌مان به كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار دا. هه‌نگاوی باشمان نا و له مانگی داهاتوودا یه‌كه‌م هه‌نارده‌كردنی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وت و هه‌نگاوێكی زۆر باشه.
هه‌ولێر و به‌غدا
مه‌سرور بارزانی، سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، گوتی: به‌رده‌وام ئاماده‌ین هاوكاری یه‌كدی بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. تا ئێستا عێراق یاسای نه‌وت و غازی نییه، ئێمه ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه یاسای نه‌وت و غاز گه‌ڵاڵه بكه‌ین و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت بۆ په‌سندكردن، ئه‌مه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
گوتیشی: پرسێكی دیكه مادده‌ی 140 و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه، تا ئێستا حكومه‌تی فیدراڵی نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیازی چاره‌سه‌ری هه‌بێت، ئاماده‌ین پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك بكه‌ین و هاوكار بین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور. وه‌ك چۆن ئاماده‌ییمان هه‌بووه بۆ پێكهێنانی لیوا هاوبه‌شه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كان. تا ئێستا حكومه‌تی عێراق به جددی نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه.
له باره‌ی بودجه‌یشه‌وه گوتی: چه‌ندین جار شاندمان ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه، شانده‌كه به ده‌ستی پڕه‌وه چوون و زاڵبوون له گفتوگۆكاندا و ماف و ئه‌ركه‌كانی هه‌رێمیان به روونی خستووه‌ته‌ڕوو، جارێكی دیكه‌ش ئاماده‌ین شاند بنێرینه‌وه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی: یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی به‌غدا یان پشتیوانی سیاسی نه‌بووه، یان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ته‌واوی به‌كارنه‌هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
چۆن ده‌چنه به‌غدا؟
مه‌سرور بارزانی، له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هه‌ولێره‌وه گوتی: ئێمه پێشتر له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ما گه‌یشتووینه‌ته تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش. ئێمه داوای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌مان كردووه، ئێمه به‌شداریكردنمان له حكومه‌ت ناوێت، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌مان ده‌وێت. ئه‌و پۆستانه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانن پێویسته وه‌ك خۆی بدرێن. به گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتووان. ئێمه ده‌مانه‌وێت له بڕیاره ستراتیژییه‌كان به‌شدار بین، بۆ ئه‌وه‌ی شتمان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێت. ئه‌گه‌ر به‌شێكین له عێراقێكی یه‌كگرتوو، ده‌بێت خاوه‌نی هه‌موو بڕیارێك بین. نیازپاكیمان پیشانداوه و من ئاماده‌م هه‌ر كاتێك پێویست بێت بچینه به‌غدا. چاویشمان له‌وه‌یه ئه‌وانیش ئه‌و مافانه‌ی هی خه‌ڵكی كوردستانه چیتر پێشێلیان نه‌كه‌ن و بۆمانی بنێرنه‌وه.
گوتیشی: له حكومه‌ته‌كانی پێشوو به مه‌به‌ست پۆسته‌كان به كورد چۆڵكران. بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له پۆسته‌كان ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رگای به‌غدا به رووی هه‌رێمی كوردستاندا كراوه بێت، خه‌ڵكێكی زۆر به توانا‌مان هه‌یه ده‌توانن ئه‌زموونی ئێره بگوزانه‌وه ئه‌وێ.
چاكسازی
سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی كارنامه و پلانی حكومه‌ته‌وه گوتی: كۆرۆنا یه‌كێك له كێشه‌كان بوو، ماوه‌یه‌كی زۆر حكومه‌ت په‌كی كه‌وت، نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست ئه‌جێندای خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین. كێشه‌ی بودجه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وام بوو، به‌غدا بودجه‌ی نه‌نارد، شێوازی حوكمڕانی له هه‌رێم به‌و جۆره بووه، كه زۆربه‌ی داهات بۆ مووچه ده‌ڕوات، سیاسه‌تێكی ئابووری و ژێرخانێكی ئابووری به‌هێزمان نه‌بووه، بتوانین پشتی پێ ببه‌ستین. كاتێك هه‌ستمان به‌و كێشانه كرد، بیرمان له‌وه كرده‌وه سه‌رچاوه‌ی داهاتمان فره چه‌شن بكه‌ین. داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتیمان رێكخسته‌وه. داهاتی نانه‌وتی له ئاستی پێویست نیه. له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا یه‌كێك له خاڵه‌كان ئه‌وه بوو، كه چۆن كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار پێشبخه‌ین.
گوتیشی: هه‌ستم كرد، نه‌ك ریفۆرم، ده‌بێت زۆر شت له بنه‌ڕه‌ته‌وه درووست بكه‌یت، كه هه‌ر نه‌بووه. له ئێستاشه‌وه ده‌بێت هه‌نگاو بنێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌نجامی به‌شێك له هه‌وڵه‌كان ئێستا ده‌رناكه‌ون. وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیاجیاكان ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بووه بۆ حكومه‌ت. ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌می ئه‌وه‌یان بێت، چۆن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ده‌بێت راستگۆ بن، به باش بڵێن باش و به خراپ بڵێن خراپ.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌م كابینه‌یه‌دا مووچه هه‌موو مانگێك دراوه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان، یه‌ك فلسمان قه‌رز نه‌كرد، دوو ملیار دۆلار قه‌رزی پێشوومان داوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین، هه‌وڵمداوه حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بین، داواش ده‌كه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوان بن و راسته ناكۆكی سیاسی و بۆچوونی جیاواز ده‌بێت، به‌ڵام كابینه‌یه‌كی ته‌بامان هه‌بووه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە