مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەرج دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەرج دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە "لە چوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرزش و لەپێناو بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەزرشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، لەلایەن مەسروور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی گوژمەیەک درا."
ئەوەشی خستەڕوو کە "مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان."
ئاماژەی بەوەش دا کە "بڕی گوژمەی دیاریکراویش لەسەر بوودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش خەرج دەکرێت."
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە