مەسروور بارزانی : كابینه‌ی نۆیه‌م به بڕی ١٢ میلیارد دۆلار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌سند كردووه
پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومه‌ت : كابینه‌ی نۆیه‌م به بڕی ١٢ میلیارد دۆلار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌سند كردووه
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمدا، به‌بڕی ١٢ میلیارد دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان په‌سه‌ند كردووه.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ند تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مووڵه‌تی كاركردنی به بڕی ٢.٥٦ میلیارد دۆلار ده‌ركردووه.
مه‌سروور بارزانی ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ته‌نیا ده‌ستپێكی به‌رنامه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌مانه بۆ گه‌شه‌پێدان له كه‌رتی تایبه‌تدا، فره سه‌رچاوه‌كردنی ئابووری، به‌و واتایه دێت كه هه‌موو كه‌رت و بوارێك هه‌لی پێشخستنی پێبدرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە "لەم کابینەیەدا، دەستەی وەبەرهێنان کۆمەڵێک پڕۆژەی بە بەهای ١٢ میلیارد دۆلار پەسەند کردووە بۆ سێکتەرەکانی پیشەسازی، نیشتەجێکردن، پەروەردە، گەشت وگوزار، وەرزش، بازرگانی، تەندرووستی و کشتوکاڵ.
مەسروور بارزانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە تا ئێستا ١٠٠ مووڵەتی پڕۆژەی گەورە دەركراون، لەگەڵ پەسەندكردنی ٥٥٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە