مەسروور بارزانی لێدوانێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لێدوانێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نادەستووری بوونی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەرێم قبووڵکراو نییە".
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی فێبریوەری له دووهم ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميوونشن، مەسروور بارزانی لهگهڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئهندامانى ئهنجوومهنى نوێنهرانى ئهمريكا کۆبووەوە، بەگوێرەی ڕاگەێندراوێک مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەداوە "لە کۆبوونەوەدا ، گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد".
دەشڵێت "هەروەها ئاماژەمان بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرد دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دا و دووپاتمان کردەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات".د
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە