مەسروور بارزانی : "لەم کابینەیەدا سەرجەم مووچەکان دراوەو ھیچ مووچەیەک نەفەوتاوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : "لەم کابینەیەدا سەرجەم مووچەکان دراوەو ھیچ مووچەیەک نەفەوتاوە
مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، "لەم کابینەیەدا سەرجەم مووچەکان دراوەو ھیچ مووچەیەک نەفەوتاوە".
مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ئومێدێكی زۆرمان هه‌بوو كه به سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی ریفۆرم بتوانین كاری زۆر باش بكه‌ین و ئه‌و شته باشانه‌ی كه كراون، درێژه‌یان پێبده‌ین، ئه‌و شتانه‌ی كه كه‌موكوڕییان هه‌بووه باشترییان بكه‌ین.
ووتیشی "بابه‌تی مووچه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرجار ده‌بینین، له‌وانه‌یه قسه‌ی ناحه‌زانیش كه ده‌ڵێن مووچه نه‌دراوه، به‌ڵام من ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم له‌م كابینه‌یه هه‌موو مووچه‌كان دراون، هه‌رچه‌نده هه‌ندێجار تۆزێك دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یران و كێشه و گرفتانه‌ی كه بۆ كابینه‌كه‌شمان دروستكرا، توانیمان مووچه‌كان بده‌ین به هاووڵاتییان و سوپاسی هاووڵاتییانیش ده‌كه‌م كه زۆرجار پشوویان درێژبووه، ته‌حه‌موولییانكردووه".
بە ووتەی مەسروور بارزانی "نیه‌تی هه‌رێم نیه‌تێكی پاك بووه، هه‌مووتان بینیووتانه یاخوود بیستوتانه كه ئێمه تا چه‌ند نه‌رمیمان نوواندووه، هه‌وڵی ئه‌وه‌مانداوه كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام شتێك كه ئێمه هه‌میشه داكۆكی لێده‌كه‌ین، ئه‌ویش پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، نه بۆمن و نه بۆهیچ كه‌سێكی دیكه گونجاو نییه له‌جیاتی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری ئه‌وه بدات كه واز له مافه ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه بێنین، ئه‌وه مافی ئێوه‌یه كه‌س حه‌قی ئه‌وه‌ی نییه واز له مافه‌كانی ئێوه بێنێت"
دەشڵێت "به‌ردوام ده‌بین له داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئێوه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی گونجاو ده‌گه‌ڕێین، كه ئێمه به‌چ شێوازێك بتوانیین به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ئه‌و كێشه و گرفتانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ربكه‌ین، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه مافه‌كانمان تێیدا دیاریكراوه".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە