مەسروور بارزانی لەگەڵ ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لەگەڵ ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووە و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینتۆن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەردەوامبوونی پشتیوانی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئەم بابەتە 11652 جار خوێندراوەتەوە