مەسروور بارزانی لەگەڵ وەزیری نەوتی تورکیا سەبارەت بە نەوتی کوردستان کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لەگەڵ وەزیری نەوتی تورکیا سەبارەت بە نەوتی کوردستان کۆبووەوە
لەچوارچێوەی سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری نەوت و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا، ئەلپەسلان بەیرەکتەر، لە هەولێر سەبارەت بە پرسی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانجیان تەواوکردنی زۆرێکە لە پڕۆژەکان. هەروەها مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زۆر گرینگە جارێکی دیکە نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و لەسەر هەناردەکردنی نەوت ڕێککەوتوون. هەروەها بەیرەکتار بەشداری کۆبوونەوەی نێوان هاکان فیدان و مەسروور بارزانی کرد. بەیراکتار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر یان ئێکس ئەم ڕاگەیاندنەی کردووە. بەیرەکتەر ووتی : "سەرەتا ئێمە لە هەولێرین بۆ هاوکاری لەسەر ووزە و پرسەکانی ڕۆژانە". ئامانجمان لەگەڵ ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە نەوتەوە بۆ گازی سرووشتی، لە تەواوی کەرتی ووزەدا، پڕۆژەمان کردووەتە ئامانج کە پاڵپشتی ئاسایشی بازاڕەکەمان دەکەن”.
سەبارەت بەو پرسە، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری X ی خۆی بۆ دیدارەکەی لەگەڵ بەیرەکتار، ئەمانەی خوارەوەی ڕاگەیاند
ووتیشی: "ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکان ئەلپاسلان بەیرەکتەر کۆبوونەوەیەکی باشمان ئەنجام دا". ئێمە لەسەر ئەوە کۆک بووین کە نەوتی کوردستان جارێکی دیکە لە ڕێگای جەیهان ەوە بڕژێت. هەروەها باسمان لە هاوکاری وزە لەگەڵ تورکیا و ڕێگاکانی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوولایەنە کرد.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە