مەسروور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ واشینتۆن، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس کۆبووەوە و جەختی لە جێبەجێکردنی دەستوور و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستن و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێمی کوردستان کردەوە.

رۆژی پێنجشەممە (29ـی شوباتی 2024) مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینتۆن، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نانسی پلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و سێس مێڵتن و دۆن بەیکن و براد وێنسترەپ و ئەماتا کۆلمەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەشدار بوون .

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، کۆنگرێسمان بەیکن بە ناوی ئەندامانی کۆنگرێسەوە، بەخێرهاتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و وەک جەنگاوەر و خەباتکاتکارێکی ڕێگەی ئازادی ناساند و جەختی لە گرینگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و ئاماژەی بە گرینگی جێبەجێ کردنی دەستوور و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدرالی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بۆ سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا، ووتیشی ڕێز و پێزانینمان بۆ ئازایەتی و قارەمانیەتی و خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان هەیە.

گۆنگرێسمان مۆڵتن دووپاتی کردەوە کە ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانین.


ئەم بابەتە 11678 جار خوێندراوەتەوە