مەسروور بارزانی میوانداری ژمارەیەک باڵیۆز و نێردەی ووڵاتان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ کرد

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی میوانداری ژمارەیەک باڵیۆز و نێردەی ووڵاتان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ کرد

 سەرۆکی حکوومەت میوانداری ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی ووڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.

ئێوارەی ھەینی ٣/٢١، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، لە کۆمەڵگەی گەشتیاری کۆڕەک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، میواندارییەکی بۆ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ڕێکخست.

لە میواندارییەکەدا فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسووڵی گشتی و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی ووڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە