مەسروور بارزانی و مایکل واڵتز جەخت لە ھەناردەکردنەوەی نەوت و پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکەنەوە

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی و مایکل واڵتز جەخت لە ھەناردەکردنەوەی نەوت و پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکەنەوە

ھەینی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

سەرۆکی حکوومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمریکا کرد.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا. ھەروەھا دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشھات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و گرینگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە