مەسروور بارزانی و کونسووڵی گشتی ئەرمینیا کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و کونسووڵی گشتی ئەرمینیا کۆبوونەوە
شەممە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئارشاک مانۆکیان، کونسووڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی کردبوو.
لەو دیدارەدا، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاسی کونسووڵی گشتی ئەرمینیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە کوردستان کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.
لەلای خۆیەوە کونسووڵی گشتی ئەرمینیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنیان لە ماوەی کارکردنیدا.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە