مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەکات
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی( ئێکس) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی: پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا.
سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: دۆستایەتی نێوان کوردستان و ئەمەریکا دۆستایەتییەکی ستراتیژییە و پەیوەندیی گەلی ئێمە و ھێزە چەکدارەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا بە بەھێزی دەمێنێتەوە.
ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە