مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان دەکات
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری لوبنان لە جۆزێف عەون کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی ١ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە سەرۆکی تازەھەڵبژێردراوی لوبنان جۆسێف عەون دەکەم".
ھەروەھا نووسیویەتی: "ھیواخوازم لە سەرکردایەتی، لوبنان بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن بەرێت و سەرکەوتوو بێت".
ئەمڕۆ، جۆسێف خەلیل عەون، فەرماندەی باڵای سەربازیی سوپای لوبنان بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی لوبنان بە ١٤مین سەرۆککۆماری لوبنان ھەڵبژێردرا.
ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە