مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موحەمەد فەزلولباری باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگلادێش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی بەنگلادێش، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ رەوەندی بەنگلادێشی لە هەرێم و خواستی ووڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە